گێتی
سعودیە نوێترین بڕیاری بۆ حاجییان دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دەسەلاتدارانی سعودیە لە نوێترین بڕیاردا بۆ حاجییانی ئەمساڵ، رۆشتنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵیان بۆ فەریزەی حەج قەدەغەكرد.
حكومەتی سعودیە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە"بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرمای ئەمساڵ و بۆ پاراستنی گیانیان لە مردن، رێگەنادەن هیچ منداڵێكی خوار 12 ساڵ لە فەریزەی حەجدا بەشداری بكات".
باسی لەوەشكردووە"لە ساڵانی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە لە كاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا گیانیانلەدەستداوە و منداڵانیش بەهۆی لاوازی جەستەیانەوە مەترسی دەكەوێتە سەر ژیانیان بۆیە ئەو بڕیارەیان دەركردووە".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایار یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەركە ئاینییە بەرەو سعودیە بەرێكەوتن.
ئ پ
بیروڕا



