گێتی

ئه‌مه‌ریكا: به‌مزوانه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌ڕوخێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا: به‌مزوانه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌ڕوخێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، به‌مزوانه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌ سوریا ده‌ڕوخێت و كۆتایی دێت.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە نوێترین لێداونیدا رایگەیاند "دەکرێت دەسەڵاتی راگوزەری سوریا چەند هەفتەیەک لە رووخانەوە دوور بێت".

وتیشى "هەڵسەنگاندنی ئێمە بەو جۆرەیە کە لەوانەیە دەسەڵاتی راگوزەری سووریا تەنیا چەند هەفتەیەک لە رووخان و شەڕی ناوخۆوە دوور بێت".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌متر له‌ شه‌ش مانگه‌ حكومه‌تى راگوزه‌رى سوریا له‌ دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سوریا پێكهێنراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع.

ع
Qaiwan
Qaiwan