ئابووری
کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە... هۆکارەکەی ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە لایەن داناغازەوە لە ئەمشەوەوە پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتەوە.
لە ئاگادارییەکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دەست بەئیشوكاری چاككردنەوە دەكات و لەو ماوەیەدا كارەبای نیشتمانی كەم دەكات".
هەروەها" لەكاتژمێر 12ی ئەمشەو یەکشەممە، كۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 كاتژمێر هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاككردنەوەو چاكسازیی لە كێڵگەكانی كۆرمۆری غازی، بەمەش بەبڕی 130 مەق مەق بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵكەگان كەم دەبێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش بەبڕی 750 – 800 مێگاوات كەم دەكات"
باس لەوەشکراوە "لەو ماوەیەدا تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و وێستگەكان بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لە هەوڵدا دەبن تاوەكو سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا رێكبخەنەوەو كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان هەبێت".