چاوپێكەوتن

دکتۆر کاوە: بەشێوەیەکی گشتی لە 6% پیاوان کێشەی نەزۆکیان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دکتۆر کاوە: بەشێوەیەکی گشتی لە 6% پیاوان کێشەی نەزۆکیان هەیە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

نەزۆکی یاخود نەبوونی منداڵ یەکێکە لە کێشە تەندروستییەکان کە لە پیاوان و ژناندا بوونی هەیە پیاوانیش رووبەرووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە لێرەدا باس لە هۆکار و چارەسەرەکانی نەزۆکی پیاوان دەکەین.

مەودا میدیا  سەبارەت بە نەزۆکی پیاوان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دکتۆر کاوە فقێ رەحیم، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی پیاوان ئەنجام داوە بەمەبەستی خستەرووی هۆکار و چارسەرەکانی نەزۆکی لە پیاواندا.

ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنی نێوان دکتۆر کاوە فقێ و مەودامیدیایە

بەگشتی نەزۆکی چییە؟

دکتۆر کاوە: ئەگەر ژن و مێردێک تازە هاوسەرگیری بکەن بۆ ماوەی ساڵێک بەبێ رێگری "مەنع" منداڵ دروست نەبێت ئینجا بە نەزۆکی هەژمار دەکرێت، هەروەها جاران لە ناوەندە پزیشکییەکان وا باس دەکرا کە هۆکاری سەرەکی نەزۆکی ژنانن و پیاوان کاریگەریان نیە لەسەر نەزۆکی، بەڵام لە راستیدا ئێستا دەرکەوتووە ئەو ژن و مێردانەی منداڵیان نابێت لە 25% هۆکارەکەی پیاوانن.

پیاوان تاچەند کێشەی نەزۆکیان هەیە؟
دکتۆر کاوە: بەشێوەیەکی گشتی لە 6% پیاوان کێشەی نەزۆکیان هەیە و ناتوانن منداڵیان ببێت، بۆیە واباشترە کە ژن و مێرد منداڵیان نابێت هەردووکیان پێکەوە بچن بۆ سەردانی کردنی پزیشک.

هۆکارەکانی نەزۆکی لە پیاواندا چییە؟
دکتۆر کاوە: دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ نەزۆکی پیاوان ئەوانیش، هۆکاری یەکەم، کێشە لە دروستبوونی تۆوی پیاوەکەدا هەیە واتە تۆو دروست نابێت یاخود کە دروست دەبێت بەشێوەیەکی باش دروست نابێت، هەروەها هۆکاری دووەم، کێشە لە گەیاندنی تۆوەکە هەیە بۆ ناو منداڵانی ژنەکە.

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکەن تۆو بەباشی دروست نەبێت؟
دکتۆر کاوە: کۆمەڵێ هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە تۆو بەباشی دروست نەبێت ئەوانیش:
-بۆماوەیی واتە ئەو پیاوە هەر خۆی کێشەی ئەوەی هەیە کە گونەکانی باش تۆو دروست نەکەن.
-هۆکارێکی دیکە ئەوەیە کە کێشە لە کرۆمۆسۆمی نێرینە هەیە ئەویش سێ حاڵەتی هەیە کە "A و B و C'' کە حاڵەتی "A  و B" و پیاوەکە بەهیچ شێوەیەک منداڵی نابێت، بەڵام لە حاڵەتی "C" بە رێگای بلوری منداڵی دەبێت.
-هۆکارێکی دیکەش بەرکەوتنی زبرە بە گونەکانی پیاو کە بە هەوکردن بێت یان زەبری دەرەکی کاریگەری دەبێت لەسەر دروستکردنی تۆوی پیاو.

هۆکارەکانی کێشە لە گەیاندنی تۆوی پیاو بۆ منداڵانی ژنان چییە؟

دکتۆر کاوە: هۆکارەکانی کێشە لە گەیاندنی تۆو دەگەڕێتەوە بۆ گیرانی بۆری تۆوی پیاو کە هەندێک جار گیرانەکە لەنزیک گونەکانە یاخود ئەو بۆریەی تۆوەکە دەگەیەنێتە ناو لەشی پیاوەکە، هەروەها هۆکارێکی دیکەش دەوالی گونە کە هۆکارێکە بۆ نەزۆکی لە پیاواندا کە کاریگەری لەسەر ژمارە و جوڵە و شێوەی تووەکان بکات.

شێوازی دیاریکردنی نەزۆکی لە پیاوان چۆن دەبێت؟

دکتۆر کاوە: بۆ دیاریکردنی نەزۆکی پیاوان واباشترە پیاو و ژنەکە پێکەوە سەردانی پزیشک بکەن و بۆ ئەوەی بەباشی کێشەکانیان دیاری بکەین تاوەکو بزانین چ جۆرە چارەسەرییەک گونجاوە، هەروەها سەرەتا هەندێک پرسیار لە پیاوەکە دەکرێت دواتر پشکینی بۆ ئەنجام دەدەین لە تاقیگە ئەوانیش پشکنینی تۆو و هۆڕمۆنات و گشتی وە سۆنار بۆ گونەکانی ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بزانرێت دەوالی گونەکانی هەیە، هەروەها هەندێک کاتیش پێویست بە نازور و ئەشیعە دەکات.

چارەسەرەکانی نەزۆکی لە پیاواندا چییە؟
دکتۆر کاوە: چارەسەری نەزۆکی پیاوان بەپێی هۆکارەکان دەبێت ئەگەر دەوالی هەبوو دەبێت چارەسەری دەوالیەکە بکرێت کە تەنها نەشتەرگەرییە، هەروەها ئەگەر هەوکردن هەبوو ئاوا دەرمان بەکاردەهێنرێت بۆ نەهێشتنی هەوکردنەکە یان کێشەی کەمی هۆڕمۆنەکانی هەبوو بۆی چارسەر دەکەین یان ئەگەر گیران هەبوو لە بۆری تۆوەکانیدا بەپێی ئاست و شوێنی گیرانەکە چارەسەر بۆ نەخۆشەکە دەکرێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە