ئابووری

دەرچووانی ئەم بەشە دەخرێنە سەر كار

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرچووانی ئەم بەشە دەخرێنە سەر كار
مەودا میدیا-

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك هەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی كشتوكاڵ لە سلێمانی راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ هاتووە "كۆگاكانی گردەبۆر لە پارێزگای سلێمانی كە موڵكی وەزارەتمانە و بەكرێ داومانەتە كەرتی تایبەت، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتمان و كۆمپانیایی ئێرلی فیوچەرە، بەرهەمی جوتیارانمان لە كۆگاكان هەڵدەگرن و پێویستیشە دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری بخەنە سەركار".

ئاماژە بەوەشكراوە " لەماوەی هەشت مانگدا 400 دەرچووی كۆلێژ، پەیمانگا و ئامادەییی كشتوكاڵی دەخرێتە سەركار، لەئێستادا قۆناغی یەكەم رادەگەینین بە رەخساندنی 50 پەنجا هەلی كار بۆ دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی لە كۆگاكانی گردەبۆر بخرێنە سەركار".

داواشكراوە لە دەرچوانی كۆلێژی كشتوكاڵی بە هەموو بەشەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكەین كە سیڤی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن، بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی خوارەوە.
ئیمەیل [email protected]
ژمارە مۆبایلەكانی
07704472383
07501182383
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال