ئابووری

هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری دابەشنەكردنی مووچە ئاشكرابوو
مەودا میدیا-

زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019ی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ نەكراوە و هیچ زانیارییەكیش لەسەر دابەشكردنی مووچە نییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەستی مەودا میدیا كەوتووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی دەیانەوێت دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دوابخەن ئەوەش لەبەرئەوەیە تا پێش جەژنی رەمەزان مووچەیەكی تر دابەش نەكەنەوە و تا دوای تەواوبوونی مانگی ئایار، كە دەكاتە دوای جەژنی رەمەزان تەنیا یەك مووچەی ساڵی 2020 دابەش بكرێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی پارە و داهات و دابەزینی نرخی نەوت".

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ زانیارییەك لەسەر دابەشكردنی مووچە نییە و وەزارەتی داراییش هیچ روونكردنەوە و بەرچاو رونییەكیان لەسەر مووچە نییە".

وتیشی "هێشتا پارەكەی بەغدا نەگەشتووە و چاوەڕێ دەكەن بگات، وەزارەتی دارایی خۆشی نازانێت كەی مووچە دابەش دەكرێت و هیچ قسەیەكی لەسەر ناكەن".

لە كۆبوونەوەی رابردووتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەكرێت، بەڵام ماوەی پێدانی مووچە لە 30 رۆژەوە بۆ 45 رۆژ درێژكراوەتەوە.

110 رۆژ، سێ مانگ و 20 رۆژ بەسەر ساڵی 2020 تێدەپەڕیووە، بەڵام تائێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی ئەو ساڵەیان وەرنەگرتووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان