ئابووری
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگای ھەڵەبجەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگای هەڵەبجە هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی میروو لە دوو ناوچەی شارەکە ئەنجام دەدات و پێویستە هاوڵاتیانی ناوچەکە ئاگاداربن.
لە راگەیەندراوێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە هاتووە "سبەینێ دووشەممە، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە، سەردانی ناوچەی هاوار و هەوارەگۆن دەکەن،بەمەبەستی کێوماڵکردنی مێرووی کوللـە".
ئاماژە وەشکراور "ئەو هەڵمەتە بەمەستی دڵنیابوون لە بوونی کوللـە لەو ناوچەیەدا و لەناوبردنی ئەو مێرووە زیانبەخشەیە".
پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بودجەیەکیان بۆ لەناوبردنی مێروی زیانبەخش لە ناوچەکان تەرخانکردووە.