کوردستانی

دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی زینی وەرتێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین زانیارییەکان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی زینی وەرتێ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوبەری ناحیەی زینی وەرتێ رایدەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی بەڕبی لە نێوان زارگەلی و زینی وەرتێیان کردووە ئاماژەی بەوەشکرد لە ئێستادا دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئارامە و هاوڵاتییان بە ئاسایی ژیانی خۆیان بەڕێدەکەن.

موسڵیح زرار، بەڕێوبەری ناحیەی زینی وەرتێ بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 4:30 خولەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەی بەڕبی لە نێوان زارگەلی و زینی وەرتێیان کردووە".

سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکەی شەوی رابردوو وتی "چونکە ئەو شوێنە ناوچەیەکی شاخاوییە هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە، چونکە ئاوەدانی لێ نییە".

موسڵیح زرار سەبارەت بە دۆخی ئەمنی زینی وەرتێ  ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە ئێستادا دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئارامە و هاوڵاتییان بە ئاسایی ژیانی خۆیان بەڕێدەکەن، هەروەها لیوای 7ی پیادە کە بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە لیوایەکی هاوبەشە لە پێشمەرگەی پارتی و یەکێتی لە زینی وەرتێ جێگیرە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی زینی وەرتێیان کرد و بەهۆیەوە ژمارەیەک ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" شەهیدبوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان