ئابووری

پێشنیاری پاشەكەوتی مووچە كراوە... یاسای بۆ دەردەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیاری پاشەكەوتی مووچە كراوە... یاسای بۆ دەردەچێت
مەودا میدیا-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەر بە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێشنیارێك كراوە بۆ ئەوەی دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیارێك كراوە بۆ ئەوەی دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بكرێت، بەڵام ئەو پێشنیارە لاوازە و لەو بڕوایەین نابێتە پێشنیاری بەهێز".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی یاسا دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق نایاساییە و نابێت دەستكاری بكرێت، لەو دۆخەی ئێستاش كە نرخی نەوت دابەزیووە و عیراقیش دەبێت هەناردەی نەوت كەمبكاتەوە، وەزارەتی دارایی وتویەتی كێشە بۆ مووچە دروست نابێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها وتی "بۆ ئەوەی پاشەكەوتی مووچە بكرێت و دەستكاری مووچە بكرێت پێویستی یاسای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەربچێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان