راپۆرت
فه‌رمانبه‌ران چاویان له رێككه‌وتنى ئه‌مشه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنك له شارى به‌غدا له نێوان به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى عیراق ئه‌نجامبدرێت له‌باره‌ى گه‌یشتنه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا.
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه قوربانیی سه‌ره‌كى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدان و ماوه‌ى نزیكه‌ى 70 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رده‌وامیش كێشه دروستبووه، چاویان له‌وه‌یه ئه‌مشه‌و هه‌رێم و به‌غدا رێكبكه‌ون و كۆتایی به كێشه‌ى مووچه بێت.
نازدار عه‌لى، فه‌رمانبه‌ر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى كێشه‌ى بۆ دروستبووه فه‌رمانبه‌رانن، له هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، فه‌رمانبه‌ران قوربانیی سه‌ره‌كین، حكومه‌تى هه‌رێمیش هۆكاره چونكه ئاماده‌نییه پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان بێت ئه‌وه‌ى به‌غدا داوایكردووه".
وتیشى "چاومان له‌وه‌یه رێككه‌وتن بكرێت و كۆتایی به‌و كێشه گه‌وره‌یه بێت كه رووبه‌ڕووى فه‌رمانبه‌ران بووه‌ته‌وه، چونكه خه‌ڵك ژیان و حاڵى نه‌ماوه، زیاتر له دوو مانگه هیچ فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، حكومه‌تى هه‌رێمیش بێباكه و نایه‌وێت به‌وه رازى بێت كه به‌غدا داواى ده‌كات".
سامان كه‌ریم، مامۆستا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه‌ى به‌غدا نه‌یكات، حكومه‌تى هه‌رێم هه‌رگیز ناتوانێت بیكات، دوو مانگه به‌غدا مووچه‌ى نه‌ناردووه، هه‌رێم به‌و هه‌موو داهاته، به‌فرۆشتنى نه‌وت نه‌یتوانیووه مووچه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌ران بدات له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ر له‌وپه‌ڕى دۆخێكى خراپدایه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌غدا خۆى مووچه بدات".
ع
بیروڕا



