ئابووری
شۆكی نه‌وت و هۆكاره‌كانی، تاکەی ئەم شۆکە بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو له مێژوودا بۆ یه‌كه‌م جار نرخی نه‌وتی خاوی سوكی ئه‌مریكا بۆ ژێر سفر دابه‌زی، ئەمەش به رۆژی ره‌شی نه‌وت ناو ده‌برێت، به‌ڵام نرخی نه‌وتی برێنت تا ئه‌م ساته‌وه‌خته 19 دۆلاره لە بازاڕەکانی جیهاندا شارەزایەکی بواری دارایی بانکیش رایدەگەیەنێت ئه‌م شۆكه‌ی ئێستای نه‌وت كورت مه‌ودایه.
جەبار گۆران، شارەزای بواری دارایی بانک بە مەودا میدیای راگەیاند " شەوی رابردوو له مێژوودا بۆ یه‌كه‌م جار نرخی نه‌وتی خاوی سوكی ئه‌مریكا بۆ خوار سفر دابه‌زی بێگومان ئەمەش چەندین هۆکاری هەیە".
ئاماژەی بەوەکرد "یەکێک لە هۆکارەکان داڕمانی ئه‌م نرخه له ئه‌مڕۆدا په‌یوه‌ندی به گرێبه‌ستی سهوداكارەكانی نه‌وت له بۆرسهكانهوه هه‌یه به تایبه‌ت بۆرسه‌ی نیۆرك, كه بازرگانه‌كان له سه‌ر كاغه‌ز گرێبه‌ستی داهاتوو بۆ كڕینی نه‌وت ده‌كه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌و كۆنتراكتانهی بۆ داهاتوو كردوویانه بۆ مانگی ئایار كۆتایی دێت، بۆ ئەوەی به خێرایی رزگاریان بێت پێویسته به زوویی كڕیاری بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی كۆرۆناوه كڕیارانی نه‌وت نیه , وه ئه‌م گرێبه‌ستانه ته‌نها له‌سه‌ر وه‌رقه‌یه, به‌واتا وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌و نه‌وته‌ی كڕیویانه به چاو نه‌یان بینوه ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستیش بێت عه‌مبارێك نیه هه‌تا نه‌وتی تیا غه‌زن بكه‌ن".
جەبار گۆران ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست له سه‌ر نه‌وت تا نزمترین ئاست دابه‌زیوه, چونكه به پێی داتاكانی (IMF ) كه‌رتی پیشه‌سازی جیهانی به‌رێژه‌ی له 36% له كاركه‌وتون پاشان فاكته‌ره‌كانی گواستنه‌وه وه‌ك ئۆتۆمۆبیل و كه‌رتی فرۆكه‌وانی به هۆی كه‌ره‌نتینه‌ی دانیشتیوانی جیهان به رێژه‌ی له 40% وه‌ستاون، هەروەها عه‌مباره‌كانی ده‌وڵه‌تانی جیهان به‌تایبه‌ت تكساس ئۆكلاهۆما كۆشینگ به ته‌واوتی پڕبوون و گه‌نجینه بۆ كڕینی نه‌وت نه‌ماوه".
لە کۆتایشدا ئەوەشی ئاشکرا کرد "ئه‌م شۆكه‌ی ئێستای نه‌وت كورت مه‌ودایه، چونكه گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو بۆ مانگی شه‌ش له 25 دۆلار زیاتره و له ئێستادا كێشه له ستراكچه‌ری نرخی داهاتووی نه‌وت نیه".