کوردستانی

لە سلێمانی پلانی نوێ دانرا بۆ هاوڵاتیان و هاتووچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی پلانی نوێ دانرا بۆ هاوڵاتیان و هاتووچۆ
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەر یەكە لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی قائیمقام و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆبوونەوە بۆ دانانی پلانی نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو له شارەكه.

لە دیوانی پارێزگا بەسەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ئازاد حەمەئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە مەبەستی گەڵاڵەکردنی پێشنیازەکان بۆ قۆناغی داهاتوو کۆبوونەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزم و رێکاری پێویست، پەیوەست بە پاراستنی تەندروستیی و دەرفەتەکانی ژیان و کەسابەتی هاوڵاتیان و چاودێریکردنی وردی بوارە جیاجیاکان و توندترکردنی رێکارەکان لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و سەرکەشییەکدا، دیاریکران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان