ئابووری

نرخی نەوتی برێنت دابەزینی گەورەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوتی برێنت دابەزینی  گەورەی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسەی دابەزینی تۆماركرد، ئەو دابەزینەش پێش 21 ساڵ لە ساڵی 1999 تۆماركراوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیتەرز "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی برێنت دابەزینی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 15 دۆلار و 98 سەنت دابەزیووە، ئەوەش كەمترین ئاستە لەوەتەی ساڵی 1999 كە تۆماركراوە".

هەروەها "نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبووەتەوە و نرخی یەك بەرمیل بۆ 10 دۆلار و 89 سەنتە".

دابەزینی نەوتی جۆری برێنت كە عێراق و هەرێمی كوردستان دەیفرۆشن، كاریگەری راستەوخۆ لەسەر ئەو دوو وڵاتە دەبێت بەهۆی ئەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
Qaiwan
Qaiwan