ئابووری

خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان هۆشداری دەدەن و مریشك گران دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان هۆشداری دەدەن و مریشك گران دەبێت
مەودا میدیا-

بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوو خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردویانە، خاوەن كێڵگەكان داوا دەكەن هاوردەكردنی مریشكی بەستوو رابگیرێت.

نازم عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی دوو مانگە خاوەن كێڵگەكان لە زیاندان و بەردەوام ئەو ماوەیە مریشكیان بە زەرەر فرۆشتووە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك نەمانتوانی مریشك بفرۆشین بەهۆی داخستنی دوكانەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد "هەموو خاوەن كێڵگەكان ئەو ماوەیە زیانیان كردووە، ئێستا یەك كیلۆ مریشك كە 600 تا 750 دینار بە زەرەر دەفرۆشینەوە و ئەوەش زیانێكی زۆر لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت".

هەروەها وتی "بڕێكی زۆر جوجك داغڵ كراوە كە زیاتر لە پێنج ملیۆن و داوا دەكەین هاوردەكردنی مریشكی بەستو رابگیرێت چونكە بەتەواوی بەشی پێویستی سلێمانی دەكات.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان