ئابووری

ترس لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترس لەسەر بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ هەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەک دەزانرێت لە ئێستادا نرخی زێڕ پێچەوانەی نرخی نەوتە بەردەوام نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوەدایە بێگومان ئەمەش ژمارەیەک هۆکاری لەپشتە خاوەنی دوکانێکی زەڕەنگەرێش رایدەگەنێت هۆکاری بەهێز بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنابوو لە جیهاندا.

رێبوار عەبدوڵڵا، خاوەنی دوکانی زەڕەنگەر لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی زێڕ لە ژێر زەوی یەکێکە لەهۆکارەکان، هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەهۆکاری سەرەکی دادەنرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بوونی جەنگی ئابووری نێوان هەردوو وڵاتی چین و ئەمریکا بەهۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دادەنرێت، هەروەها زۆربه ی بانكه سه رمایه داره كان قازانجی ساڵانەیان دەکەن بەزێڕ لەبەر پاراستنی سەرمایەکانیان".

سەبارەت بەوەی تاچەند بەرزی و نزمی لە نرخی دراوەکان کاریگەری لەسەر جنرخی زێڕ دروستکردوو وتی "به رزو نزمی لە نرخی دراوەکان ناسەقامگیریان کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دروست دەکات".

لە کۆتایشدا رێبوار عەبدوڵڵا ئەوەشی ئاشکرا کرد "له ئێستادا بەهای هه ر ئۆنسێك زێڕ بۆ 1705$ بەرزبووەتەوە، هەروەها ئەگەر نا سه قامگیری بازار و  نا جێگیری پشكەكان و دراوەکان و ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ئابوری نێوان چین ئەمریکا بەردەوامی هەبێت پاڵپشتێکی باش دەبن بۆ بەرزبوونەوەی هەر ئۆنسێک زێڕ بۆ 1813$".
Qaiwan
Qaiwan