کوردستانی

کارەکانی یەکەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی چۆن بەڕێوە چوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەکانی یەکەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی چۆن بەڕێوە چوو
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد 

ئەمڕۆ 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی حیزبەکەی دەستپێکرد و تێیدا ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و وتەبێژی کۆنگرەی چوارەم و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دیاریکرا.

نەرمین عوسمان، كاندیدی ژمارە "90" بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانە لە کۆنگرەی چوارەم بە مەودا میدیای راگەیاند "یەکێتی ئامانجی نوێبوونەوە و خۆرێکخستەوە و و خۆ دوورخستە لە لێکترازان، بۆیە ئەرکی یەکەمی ئێمە ئەوەیە یەکێتی بخەیە سەر رێگای راستی خۆی و تەبابین بۆئەوەی یەکێتی ببێتە هێزی یەکەم". 

نەرمین عوسمان وتیشی "ئامانجی ئێمە لە بەستنی کۆنگرە چوارەمی یەکێتی یەکگرتووی ریزەکانمان و بردنی یەکێتییە بەرەو لوتکە".

هاوکات پۆڵا سیروان تاڵەبانی، کاندیدی ژمارە "1" بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەی چوارەم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کارەکانی خۆی دەست پێکرد بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو بەرنامەی کە دانرابوو بۆ یەکەم رۆژی کۆنگرە کارەکان بەڕێوە چوو، هەروەها کۆنگرەکە لە کەشوهەوایەکی هەڤاڵانە و پڕ لە جۆش و خرۆش بەڕێوەچوو بۆ سەرخستنی کۆنگرە و بە ئامانج گەیاندنی کۆنگرە".

سەبارەت بەوەی کارەکانی کۆنگرە چەند رۆژی دیکەی دەوێت پۆڵا سیروان تاڵەبانی وتی "پەیڕەو چەندین بڕگەیە و زۆر بابەتی دیکە هەیە پێویستی بە دەنگدان و گفتوگۆی هەیە ئەمەش پێویستی بەکاتە، بۆیە ناتوانرێت کات دیاری بکرێت".

لە کۆتایشدا ئەوەشی خستەروو "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆتا رۆژی کۆنگرە دەبێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب