کوردستانی

سبەی پێوەری زیرەک لەم گەڕەکەی شاری سلێمانی دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی پێوەری زیرەک لەم گەڕەکەی شاری سلێمانی دادەنرێت
مەودا میدیا-

بڕیارە پلانی دانانی پێوەری زیرەک بۆ سبەینێ یەکشه‌ممه‌ 22ی کانونی یەکەمی 2019 لەگەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی بێت.

لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەک  لە سلێمانی رایگەیاند "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی شەکرەکە ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری (26) سبەینێ یەکشه‌ممه‌ 22ی کانونی یەکەمی 2019 پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سبەی له‌ كاتژمێر ( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێوارە) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

ئەوەشی خستەروو "داواكارین هاوڵاتیان كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان