کوردستانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای گوبدی هیزۆپ-چوارقوڕنە نزیک رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەبارەت بە رووداوەکە خۆشناو حەسەن، وتەبێژی هاتووچۆی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 3:10 خولەک رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای سەرەکی ھیزۆپ-چوارقورنە لە نیوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تویۆتا ھایلوکس و ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لە جۆری ڤالڤو روویدا، بەھۆیەوە شۆفێری تیۆتا ھایلوکسەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی دیکەش بریندار بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "ھۆکاری رووداوەکە تیۆتا ھایلوکسەکە بەھۆی ھەلە تێپەراندنەوە خۆی کیشاوە بە ئۆتۆمبێلی بارھەڵگرەکە".

خۆشناو حەسەن وتیشی "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (کاوە سەلیم محەمەد) و لەدایکبووی ساڵی 1981 ە، هەروەها ئەو کەسەی بریندارە ناوی (سەردار سەلیم محەمەد)ە و برای ئەو شۆفێرەیە کە گیانی لەدەستداوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان