گێتی

کورتولموش: هەموارکردنەوەی یاساکان ئامانجەکەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کورتولموش: هەموارکردنەوەی یاساکان ئامانجەکەیە
مەودا میدیا-

 سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشکرایکرد بە ئامانجی هەموارکردنەوەی یاساکان و ئامادەکردنی راپۆرتەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا گوێ لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەگرن.

نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند "کۆمسیۆنی ئاشتی ئەرکێکی مێژوویی جێبەجێ دەکات و قۆناغێکی زۆر گرنگ بۆ دیموکراسی و سیاسەتی تورکیا تێدەپەڕێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا کۆمسیۆنەکە لە 11 کۆبوونەوەدا گوێی لە 80 کەسایەتی گرتووە و دوای زیاتر لە 50 کاتژمێر کارکردن راپۆرتێکی ئامادەکردووە کە لە 830 لاپەڕە پێکهاتووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan