گێتی

ئەمەریکا: پێشوازیی لە رێککەوتنی سێقۆڵی دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریکا: پێشوازیی لە رێککەوتنی سێقۆڵی دەکەین
مەودا میدیا-

کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم و عیراق و کۆمپانیا نەوتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

وێندی گرین، کونسوڵی ئەمەریکا لە هەرێم رایگەیاند "پێشوازى لە رێككه‌وتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وتى عیراق - توركیا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێككه‌وتنەکە له‌لایه‌ن ئه‌مەریكاوە ئاسانكارى بۆ كراوه‌ و سوودى بۆ هه‌ردوو لایه‌نى ئه‌مەریكییه‌كان و عیراقیه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌م رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزكردنى هاوبه‌شى ئابوورى سوودمه‌ند له‌نێوان ەو عێراق، هانده‌ر ده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنانى سه‌قامگیرتر بۆ كۆمپانیا ئه‌مەریكیه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عیراق و بره‌وپێدانى ئاسایشى ووزه‌ له‌ ناوچه‌کە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan