گێتی
کورتولموش: پرۆسەی ئاشتی بەپێی ماف و شکۆی کورد بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پەرلەمانی توركیا ئاشکرایکرد لەئێستادا پلانیان نییە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان.
نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمانی توركیا رایگەیاند "پرۆسەی ئاشتی بەپێی ماف و شکۆی کورد و هەستیارییەکانی تورکەکان بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سووتاندنی چەکەکان و بڕیاری کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکەدا، پرۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەرکی کۆمسیۆن ئامادەکردنی یاسا نییە بەڵام هەرکات پارتەکان لە دەرەوە رێکبكەون دەرکردنی یاسا ئاسان دەبێت".
ب ح

بیروڕا