کوردستانی

په‌رله‌مانتارێكى عیراق: مۆساد له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانتارێكى عیراق: مۆساد له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌

مه‌ودا میدیا-

په‌رله‌مانتارێكى عیراق ئاشكرایده‌كات، ده‌زگاى هه‌واڵگریی مۆسادى ئیسرائیل له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیی و پێشێلكردنى یاساكانه‌.

رەفێق ساڵحی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "جێگیربوونی هێزەکانی سەر بە ده‌زگاى هه‌واڵگریی ئیسرائیل ناسراو به‌ مۆساد لە نێو هەرێمی کوردستان پێشێلکردنى ئاشكرای یاساکانی ئەو وڵاتەیە".

وتیشى "بە پێی یاساکانی عیراق، هەر جۆرە هاوکاری یان ئاساییکردنەوەی په‌یوه‌ندییه‌كان لەگەڵ ئیسرائیل به‌ تاوان هه‌ژمارى ده‌كرێت، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پابه‌ندى یاساکانی عیراق نین و وەکو حکومەتێکی سەربەخۆ هەڵسوکەوت دەکەن".

هەروەها "داوای لە بەغدا ده‌كه‌م بۆ راگرتنی جموجوڵە سیخوڕِییەکان کە هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر سەروەری نەتەوەیی عیراقە، هەرێم بووەتە شوێنێک بۆ جێبەجێکردنی چالاکییە سیخوڕییە گوماناوییەکان لە دژی ئاسایش و سەروەری ئەو وڵاتە".

ع
Qaiwan
Qaiwan