کوردستانی
مه‌زڵوم عه‌بدى چۆن ئه‌حمه‌د شه‌رعى شۆككرد؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانگه‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات، عه‌بدى راسته‌وخۆ داواى له شه‌رع كردووه هه‌رێمێكى فیدراڵییان بۆ رابگه‌یه‌نێت و هه‌سه‌ده‌ش تێكه‌ڵى سوپاى سوریا ناكه‌ن.
به‌پێى راپۆرتێكى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى "مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" داواكارییه‌كانی كوردی به‌رزكردوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى سوریا داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ و فیدراڵیی بۆ رۆژئاواى كوردستان كردووه".
شه‌رع به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م شه‌رع و وه‌زیرى به‌رگریی سوریا وتویه‌تى "هه‌سه‌ده تێكه‌ڵى سوپاى سوریا نابین، به‌ڵام ده‌توانین ببینه به‌شێك له سوپا به‌و شێوه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بین".
له باره‌ى گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانیشه‌وه وتویه‌تى " گه‌ره‌كه‌كانى وه‌ك شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه بۆ كورد هێڵی سوورن و هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداریان نابین، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی حه‌له‌ب ده‌كشێیینه‌وه كه له دوو رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كۆنترۆڵیان كردووه له ده‌ره‌وه‌ی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه".
ع
بیروڕا



