کوردستانی
باخچهلى: دهبێت كوردى سوریا چهكبكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا ناسراو به مهههپه رایگهیاند، داوا لە ئۆجەلان دهكات پەیامێکی راستەوخۆ بۆ هێزەکانی کوردی سووریا بنێرێت لهبارهى داناى چهك.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مهههپه رایگهیاند "چاوەروانیی سەرەکی ئەو لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە، ئەوەیە کە بانگەوازی پێشووی خۆی بۆ چەکدانان و هەڵوەشانەوەی رێکخراوەكهى بکات و راستەوخۆ داوا له هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "هەسەدە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بكات بۆ چهكدانان".
وتیشى "ئۆجەلان لە بانگەوزێکی نوێدا کوردەکانی سوریا هان بدات بۆ ڕاپەڕاندنی یەکجاریی ڕێککەوتنی 10ی ئادار لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق".
ئهوهشى خستهڕوو " ئەگەر پێویست بكات، گروپێک لە "نوێنەرانی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی" دەتوانن بۆ دیداری راستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەردانی زیندانی ئیمرالی بکەن، بۆ ئەوەی پەیامەکان "راستەوخۆ لە زمانی خۆیەوە" ببسترێت و پاشان بۆ رای گشتیی تورکیا بڵاوبێتەوە".
ع
بیروڕا



