راپۆرت
حكومه‌تى هه‌رێم ترسى هه‌یه ئه‌م زستانه پرۆژه‌ى رووناكى شکست بهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له شارى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه، پرۆژه‌ى رووناكى چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و له مانگى نۆى ئه‌مساڵیشه‌وه ته‌واوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سه‌نته‌رى شاره‌كانى تر، كاره‌باكه‌یان بووه به 24 كاتژمێریی و موه‌لیده‌كان كاره‌بایان نه‌داوه‌ته هاوڵاتییان.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان و ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "حكومه‌تى هه‌رێم له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باوه ته‌واوى یه‌كه ئیداریی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى زستان و هاتنى سه‌رما ئاماده‌كاریی بكه‌ن".
به‌پێى زانیارییه‌كان مه‌ودا میدیا "حكومه‌تى هه‌رێم ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه له زستان و به دیاریكراویش له مانگى 12 و 1 و 2 كه ساردترین مانگن، كاره‌باى پرۆژه‌ى رووناكى به‌رگه نه‌گرێت و به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووى كێشه و ره‌خنه بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێت به جۆرێك موه‌لیده‌كان بهێنێته‌وه سه‌ر كار بۆ ئه‌وه‌ى گرفت بوو له‌و مانگانه، كاره‌با بده‌نه هاوڵاتییان".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌و باره‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌و سێ مانگه‌دا خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆ سێ هێنده‌ى ئه‌م وه‌رزى دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات هێڵه‌كانى گواستنه‌وه و بگۆڕه‌كانیش به‌رگه‌ى ئه‌و دۆخه نه‌گرن و به‌هۆیه‌وه گرفتى گه‌وره دروستبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌رهه‌مى كاره‌باش هۆكارێك ده‌بێت بۆ ئه‌و گرفته".
وتیشى "وه‌رزى زستان جیاوازه له وه‌زرى هاوین، له زستان خواست زۆرتره و ئامێره‌كانى گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێن كه خۆیان له بۆیله و سپلیت و هیته‌ر ده‌بینێته‌وه، بۆیه حكومه‌ت ئه‌و ئه‌زمونه‌ى له پێشه كه له زستان چۆن ده‌توانێت ئیداره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه بكات كه دوو ساڵه به گرنگی باسى ده‌كات".
له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵى رابردوو، حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى كاره‌با به گرنگییه‌وه باسى ئه‌و پرۆژه‌یان كردووه كه چیتر هه‌رێم رووبه‌ڕووى گرفتى كاره‌با نابێته‌وه، بۆیه له ئێستاوه ده‌یانه‌وێت ئه‌گه‌ر گرفت دروستبوو، پرۆژه‌كه له وه‌رزى زستان سه‌رینه‌گرت، ده‌ستبه‌جێ له رێگه‌ى موه‌لیده‌كانه‌وه كێشه‌ى بڕانى كاره‌با پڕبكه‌نه‌وه.
به‌پێى زستانه‌كانى رابردوو، خواست له‌سه‌ر كاره‌با له مانگه‌كانى 12 و 1 و 2 بۆ سه‌رو 6000 هه‌زار مێگاوات به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌رهه‌م له خوار 4000 هه‌زار مێگاوات بووه.
ع
بیروڕا



