ئابووری
لێدوانەکانی ترەمپ بازاڕی وزە و دراوی ناجێگیرکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا
شارەزایەکی بواری ئابووری و دراوە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایکرد لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا کاریگەریی لەسەر دۆخی ناجێگیری دراوە دیجیتاڵییەکان هەیە و ئامۆژگاریی گەنجان دەکات خۆیان لە چەند مامەڵەیەک بەدووربگرن.
جەبار گۆران، وتەبێژ و ئەنجومەنی بازاڕەکانی دراو لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆناڵد ترەمپ جیاواز لە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا کاراکتەرێکی بازرگانییە و سیاسەتێکی روونی هەیە و ئامانجی ئەوەیە زۆرترین سوود و قازانجی دارایی بە وڵاتەکەی بگەیەنێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشداریکردنی گەنجان لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان پەیوەستە بە نەبوونی دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان، ئەمەش مەترسی زۆرە و کاتێک گەنجێک مامەڵەی دراو یان زێڕ و زیو دەکات لە فۆڕێکس رەنگە لە ماوەیەکی کەمدا سەرمایەکەی بسووتێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "مامەڵەکردن لە بازاڕی دراوە دیجیتیاڵییەکان پێویستی بە شارەزایەکی تەواو هەیە و ئامۆژگاری گەنجان دەکات سوود لە کەسانی بە ئەزموون وەربگرن و راوێژیان پێبکەن، تاوەکو دووربن لە زیان و مایەپووچ بوون".
ب ح

بیروڕا