ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا-
رۆژی هەینی لە كاتی داخستنی بازاڕەكان نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و بەرمیلێك نەوتی‌ خاوی‌ برێنت لە سەروو 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا. 

رۆژی هەینی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا بە 61 دۆلار و 29 سەنت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 57 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پێش چەند رۆژێك ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند" ساڵی داهاتوو قەبارەی خستنەڕووی نەوت بە بڕی 4 ملیۆن بەرمیل زیاتر دەبێت لەوە كە خواستی لەسەرە". 

لەلایەكی تریشەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا راگەیاند" ئامادەیە لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا لەسەر بابەتی ئاگربەستی ئۆكرانیا كۆببێتەوە" كە ئەوەش یەكێكیتر بوو لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخی نەوت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan