کوردستانی

کاتی رادەستکردنی راپۆرتی لیژنەکان بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی رادەستکردنی راپۆرتی لیژنەکان بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆتایی دێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

سبەی دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2019 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاکسازی ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت دەبێت کارەکانی پڕۆژە یاساکە تەواو ببێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارێکی باش بکرێت. 

 سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پڕۆژە یاسای چاکسازی لای شەش لیژنەی پەرلەمانی کوردستان و دەبێت تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە سەرجەم لیژنەکان راپۆرتی خۆیان رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە وەک لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەکی چوار کاتژمێریمان سەبارەت بە پڕۆژە یاساکە ئەنجامداوە و سبەینێش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەمان هەیە لەسەر پڕۆژە یاساکە".

سۆران عومەر وتیشی "دەبێت کارەکانی پڕۆژە یاساکە تەواو ببێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کارێکی باش بکرێت، چونکە پڕۆژەیەکی گرنگە و کارکردنی ئەوێت".

مەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای چاکسازی ناردە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆئەنجامدرا بە زۆرینەی دەنگ سیفەتی بەپەلە درا بە پڕۆژە یاساکە.
Qaiwan
Qaiwan