عیراقی

سبەی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس دەنگ دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس دەنگ دەدەن


مەودا میدیا-
سبەی یەكشەممە، 9ی تشرینی دووەم لە تەواوی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت. 

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، پرۆسەكە لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێدەكات و لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەش كۆتایی دێت كە تیایدا یەك ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەری سەربازی لە 809 بنكە و چوار هەزار و 501 وێستگەدا دەنگ دەدەن. 

هاوكات لەگەڵ دەنگدانی تایبەت ئاوارە ناوخۆییەكانیش دەنگ دەدەن كە ژمارەیان 26 هەزار و 538 دەنگدەرە و لە 27 بنكەی دەنگدان و 97 وێستگەدا دەنگ دەدەن.  

ئەوەش لە كاتێكدایە كە كاتژمێر 07:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بانگەشەی هەڵبژاردن راگیرا و رۆژی سێشەممە 11ی تشرینی دووەمیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت و نزیكەی 30 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan