مەودا کەناڵ

حەمزە بن دەلاج.. دزێكی نەتەوەپەرست

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەمزە بن دەلاج.. دزێكی نەتەوەپەرست
مەودا میدیا-

 تاوانكارێكی ئەلیكترۆنییە
داوایەکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە
كەمترین دەستكەوتی لەهەر هێرشیك كەمتر نەبووە لە 10 ملیۆن دۆلار
هیرشی كردە سەر 8000 پیگەی ئەلیكترۆنی و هەموویان داخران
ئەو کەسە حەمزە دەلاجە
فیزەی خۆڕایی بۆ گەنجانی جەزائیری دابین دەكرد و هاوكاری خەڵكی فەلەستینی دەكرد
هێرشی دەكردە سەر پێگە ئەلیكترۆنییە ئیسرائیلیەكان و  و زانیاری نهینی هەواڵگری دەدا بە فەلەستین

دەلاج کێیە
حمزە بن دلاج بەرەگەز عەرەبە و لەسالی 1988 لەجەزائیر لەدایكبووە و زانكۆی ئەندازیاری بەشی زاستی ئەلیكترۆنی لە زانكۆی باب زوار لە جەزائیر خوێندەو و بۆماوەی 3 سال كاری چاككردنەوەی كۆمپیتەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی مالیزی كرد بەو هۆیەشەوە لە ولاتە نیشتەجێ بوو.

 حمزە تا ئەوكاتەی دەستگیركرا خاوەنی 17 پاسپۆرت بوو، هەمووشیان بە وێنەی خۆی بوون، بەڵام بە ناوی جیاواز هەندێک لەو جەوازانەی کە هەیبوو رووسی و فەرەنسی و بەریتانی و ئەمریکی و ئوستورالی و ئەلمانی و تایلەندی بوون. 

 ئیسرائیل و دەلاج
سایتی پێگەی سەرەکی ئیسرائیل و ئاشکرا کردنی نهێنی زۆر گەورە پێدانی هەموو زانیاریەکانی ئەم سایتەی بەخۆرایی دا بە حکومەتی فەلەستین تاوەکو سوودی لێ ببینن چەندین جار ئیسرائیل هەولیداوە رازی بكات كاری بۆ بكات لەبەرامبەر ئازادكردنی، بەڵام رەتی كردۆتەوە، مۆساد و سی ئای ئەی و ئینەتر پوڵ و چەندین دەزگای تری جیهانی 3 ساڵ كاریان كرد پاشان توانیان دەستگیری بكەن.

کارە سەرسوڕهێنەکانی هەمزە
حەمزە 217 بانکی جیهانی هاککرد لەگەڵ دەیان بانکی مالیزی، کۆی ئەو پارانەی کە بە دەستی هێنا بوو زیاتر بوو لە 4.3 ملیار دۆلار هیچ بانکێک نەبوو لە 10 ملیۆن دۆلار کەمتری لێ نەبات، هەمزە هەموو ئەو كاری هاكردنانەی ئەنجامیدا بە كۆمبیتەر و موبایلی ئاسایی بوو، 

هاوکاری هەژارانی دەکرد
هەروەها 280 ملیۆن دۆلاری بەسەر خەڵکی هەژاری جەزائیر و ولاتە هەژارەکانی ئەفریقیا دابەشکرد، حەمزە لەریگەی هاكەوە یارمەتی گەنجانی جەزائیری دەدا هەروەها کەفالەی ئەو زیندانیانەی جەزائیری دەدا کە لە مالیزیا گیرا بوون، هەروەها پەکخستنی زیاتر لە 8000 سایتی فەرەنسی بە یەکجاری و هاککردنی سایتی باڵێۆزخانە ولاتان و وەرگرتنی ڤیزا بۆ خەڵک بە خۆرایی.

چۆن دەستگیرکرا
 هەمزە لە ماوەی 3 ساڵدا سەفەری 100 وڵاتی جیاوازی جیهانی کرد، بەهۆی ترسناکی هەمزە بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریکا دەزگای هەواڵگری ئەمریکی FBI داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل کرد کە هەمزە دەسگیر بکەن ئینتەرپۆل دوای 3 سال گەڕان لە سەرانسەری جیهان بە دوای حمزە دواجار لە ساڵی 2013 لە فرۆکەخانەی بانکۆک لە تایلەند دەسگیر کرا.

زۆر بەتوندی دژی موساد دەوەستێتەوە
دەزگای هەوالگری مۆسادی ئیسرائیل بۆندێکی پێشکەش بە همزە کرد کە لە زیندان دەر دێنن دەبێت  لە بری ئەوە بۆ دەزگای مۆساد کاربکات، بەڵام هەمزە ئەوەی رەتکردەوە و ئەوەشی بە مۆساد گوت کە ئەگەر لە دەرەوەی زیندان بوایە زیاتر پێگەکانی ئیسرائیلی تێکدەشکاند و هەرچی دەست کەوتبا بە خۆرایی دەیدا بە حکومەتی فەلەستین.

بەهێزتین وڵات هانا بۆ هەمزە دەبات
کۆتا بۆند کە پێشکەشی هەمزە کرا لە لایەن ئەمریکاوە بوو، بەڵام هەمزە ئەویشی رەتکردەوە بۆیە حوکمی لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، بەڵام تائێستا نەزانراوە بەڕوونی لە سیدارە دراوە یان لەژیانداماوە، هەندی دەنگۆش هەیە كە بەنهینی لەگەل دەزگای سی ئای ئەی كاربكات.
https://www.youtube.com/watch?v=CH6-S8bWGFg
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب