ستایڵی نوێ

چۆنیەتی ئامادەکردنی کێکی مۆز بە گوێزی هیندی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنیەتی ئامادەکردنی کێکی مۆز بە گوێزی هیندی
مەودا میدیا- سۆما خالید

کێکی مۆز بە گوێزی هیندی، یەکێکە لە بەتامترین شیرینیەکان و لە لایەن هاوڵاتیان خواستێکی زۆری هەیە مەودا میدیا هاوکاریتان دەکات بۆ تام کردنی ئەم کێکە.

پێدوایستیەکان

کوپێک ئاردی کێک, 1/2 کوپ شیر, 4 مۆزی هاڕاو, 1/4 کوپ گوێزی هیندی, 4 کەوچک زەیتی گوێزی هیندی, 2 هێلکە, 1/2 کەوچکی بچوک ڤانێلا.

چـۆنیەتی ئامادەکردنەکەی

لە دەفرێکدا سەرەتا هێلکە و شیر و زەیتی گوێزی هیندی تێکەڵ بکە تا کەڤێک دروست دەکات, دواتر مۆزی هاڕاوەکەو ئاردەکە تێکەڵ بە گیراوەکە بکەو پاشان گوێزی هیندی و ڤانێلاکەی پێوە زیاد بکە، هەروەها سپێنەی هێلکەکە بەجیا تێکەڵ بکەو بیکە بەسەر ئاوێتەکەی پێشوو, ئینجا فرنەکە بخەرە سەر پلەی گەرمی 170و سینی ناو فرنەکە چەور بکەو گیراوەکە بکەرە سەر سینی فڕنەکە بیکەرە ناو فڕنەکە بۆ ماوەی 60 خولەک تا دەبرژێت, لە کۆتاییدا دەتوانیت کرێمی پێوە بکەیت بەپێی ئارەزووی خۆت و پێشکەشی ئازیرانتی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد