جیهانی
كۆرۆنا زەنگێكی مەترسیداری بۆ جیهان لێدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی دوایین ئامارەكان، لە سەرتاسەری جیهان تووشبوون بە كۆرۆنا 2 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە و سەرو 207 هەزار كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەستداوە.
بەپێی هەواڵێكی سایتی سیی ئێن ئێنی ئەمریكی، تووشبوون بە كۆرۆنا ئەمڕۆ دووشەممە، 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە و لە ئەمریكاش زۆترین كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە نزیكەی یەك ملیۆن كەس دەبن".
هەروەها "گیان لە دەستدان بە كۆرۆنا لە ئەمریكا 54 هەزار كەسی تێپەڕاندووەو لەسەر ئاستی جیهانیش 207 هەزار كەسی تێپەڕاندووە".
لە عێراق و هەرێمی كوردستان تائێستا نزیكەی دوو هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 80 كەسیش مردوون و ژمارەی ئەوانەشی چاكبوونەتەوە زیاتر لە هەزار و 300 كەس دەبن و تەنیا لە هەرێمی كوردستانیش چوار كەس مردوون.