جیهانی
بەم بەیانییە هۆشدارییەكی مەترسیدار درایە هاوڵاتیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، هیچ وادەیەك نییە بۆ كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆناو داواشی لە هاوڵاتیان كرد پابەندی مەرج و رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "لە راستیدا هیچ وادەیەك نییە بۆ كۆتایی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوەی گرنگە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی مەرج و رێنماییە خۆپارێزییەكان بن".
باسی لەوەشكرد "لە بەردەماندا رێگەیەكی دورودرێژو كارێكی زۆر هەیە هەوڵدەدەین كۆتایی بەوە بهێنین".
ئەوەش لە كاتێكدا لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو زۆرترین تووشبوو لە عیراق تۆماركراوە و لە هەرێمی كوردستانیش تەنیا دوێنێ هەشت كەس تووشی كۆرۆنا بوون لە هەولێر پێنج كەس و لە سلێمانی سێ كەس.