کوردستانی

وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری ناوخۆی هەرێم بۆ تەواوکردنی کاروباری لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر گەشتە بەغدا.

بڕیارە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم چاوی بە سەرۆک وەزیران، وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عیراق بکەوێت.

ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەیە لەهێرشەکەی سەر گێلگەی کۆرمۆر و ئاشکراکردنی ئەنجامدرانی هێرشەکەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 2025/11/27، هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و هەناردەی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا راگیراو بووەهۆی پچڕانی زیاتر لە 80%ی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عیراق.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan