ئابووری
چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ئەمساڵ نادیارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تاوەکو ئێستا زامنی مووچەی مانگەکانی (10، 11 و 12)ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە و چارەنووسی مووچەی ئەو مانگانە بە نادیاری ماوەتەوە
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی مانگەکانی ( 11 و 12) نەگرتووەتەبەر.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "لەمساڵدا تەنها یەک مووچەی تر رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەن و پێش کۆتایی ئەمساڵ دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و خانەنشینانی عیراق، مووچەی مانگی 10 رەوانەی هەرێم دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە شاندێکی دارایی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ئەمساڵ سەردانی بەغدا بکە و بە فەرمی داوای مووچەی ئەو مانگانە لە بەرپرسانی حکومەت و وەزارەتی دارایی عیراق بکەن.
ب ح

بیروڕا