کوردستانی
زۆربەی پۆستەکان لەلەیەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشێکی زۆر لە پۆستە حکومییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێن.
رێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژن رایگەیاند "لەکۆی لە 144 پۆستی حکومی لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی و بەڕێوبەرایەتی و فەرمانگە و بەش و هۆبەکان، 60 پۆستیان لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە کۆی 10 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و 11 بەڕێوەبەرێتی و 66 بەش، ژنانی پارێزگاکە 37 پۆستی بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی و لێپرسراوی بەشیان بەدەستبهێناوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر ئاستی شەش فەرمانگەی تر کە لە 51 بەش و هۆبە پێکهاتووە، 23 پۆستیان لە لایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت".
ب ح

بیروڕا