گێتی

ئەردۆغان داوای روونکردنەوە لە بارزانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەردۆغان داوای روونکردنەوە لە بارزانی دەکات
مەودا میدیا-

راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی لێدوانەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەرۆکی تورکیاش داوای پاشگەزبوونەوە و روونکردنەوە لە مەسعود بارزانی دەکات.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی تورکیا رایگەیاند "لێدوانەکانی بارزانی بێڕێز و بێسنوورانەیە پەسەندی ناکەن و پێویستە بە زووترین کات لەم هەڵە گەورەیە پاشگەز ببنەوە و راستبکرێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتەکەیان و وەزارەتی دەرەوە بە ئاشکرا ناڕەزایەتی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیوە و هەنگاوی دیپلۆماسی پێویست نراوە و داوای روونکردنەوە کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهیچ شێوەیەک ئەو لێدوانە بێڕێز و بێسنوورانەی دوێنێ پەسەند ناکەن و بە قبوڵنەکراوی دەزانین کە هاوپەیمانیان دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی کردبووە ئامانج".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan