کوردستانی
قائیمقامییەتی سەیدسادق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامییەتی سەیدسادق سەبارەت بە داخستنی ژمارەیەک لە نۆرینگە پزیشکییەکان لەسنووری قەزاکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
قائیمقامییەتی سەیدسادق رایگەیاند "داخستنی نۆڕینگە پزیشکییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی و ئاسایشی و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانییەوە بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داخستنی نۆرینگەکان بەهۆی بوونی چەندان دەرمانی پزیشکی هەمەجۆری بێ ستیکەر (Sticker) و بەمەبەستی کۆنترۆڵکردن و رێگری کردن لە دەرمانی پزیشکی قاچاغ و کوالێتی خراپ، هەروەها چەند رێنماییەکی تری پێویست لەکاتی پێدانی مۆڵەت و چۆنێتی کارکردنی دەرمانخانە ونۆڕینگە پزیشکییەکان بووە".
ئەوەشی خستەڕوو "داخستنی ئەو نۆڕینگە پزیشکییانە هیچ پەیوەندیەکی بە بڕیاری قائیمقام و لیژنەکانی دیوانی قائیمقامییەتەوە نییە و هەمووکات پشتگیر و هاوکـاری تەواوی هەر پیشە و کارێک دەبن کە هەرزان فرۆشی و رەچاوی دۆخی هاوڵاتییان وهەژاران و کە دەرامەتان بکات لە سنووری قەزاکەیان".
ب ح

بیروڕا