کوردستانی
خوێندکارانی چەمچەماڵ لە کرێی خوێندن بەخشران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەری.
وەزارەتی خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند "بە واژۆی د. ئارام محمد قادر بڕیاردرا بە لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتووی چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (2025-2026)".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە خوێندکاران بە بەڵگە و دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە".
ب ح

بیروڕا