کوردستانی
هەسەدە: رێگە بە خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان نادەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا ئاشکرایکرد لە هێرشە چەکدارییەکەی تەدموری سوریا بۆ سەر هێزەکانیان دوو سەرباز و وەرگێڕێکی مەدەنی هێزەکانیان کوژراوە و سێ سەربازی تریان برینداربوون.
لای خۆیەوە فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "سەرەخۆشی لە گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەکەن و ئامادەن لە هەموو ناوچەکان سوریا شەڕی دژبە تیرۆریستان بکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان بە هاوکاریی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانان رێگە بە خۆڕێکخستنەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان نادەن و وەڵامی یەکلاکەرەوە و راستەوخۆیان دەبێت بۆ ئەنجامدەران و لایەنگرانیان".
ئەوەشی خستەڕوو "هەسەدە توانای خۆی سەلماندووە بۆ لەناوبردنی داعش لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئامادەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە هەر ناوچەیەکی سوریا".
ب ح

بیروڕا