کوردستانی

سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی ئاراستەی یانەی زاخۆ كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی یەكێتی پەیامێكی ئاراستەی یانەی زاخۆ كرد


مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی فیفا بۆ باشترین هاندەرانی جیهان لەلایەن یانەی زاخۆوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەكە و هاندەرەكانی كرد.

دەقی پیرۆزباییەكەی سەرۆكی یەكێتی:
لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە هاندەرانی یانەی زاخۆ دەكەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەرانی جیهان، دەستكەوتێكی گرنگ و مێژووییە. 

ئەم سەركەوتنە بەرهەمی كۆدەنگی و یەكڕیزیی خەڵكی كوردستان بوو بۆ ئەم یانە ئازیزەمان و دەرخەری ئەوەیە بە یەكگرتوویی و پێكەوەییمان دەتوانین سەركەوتنی گەورە بەدەستبهێنین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan