جیهانی
خواردنەوەیەک دەبێتە هۆکاری ژەهراوی بوونی زیاتر لە پێنج هەزار کەس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایدەگەیەنێت بەهۆی دەنگۆی ئەوەی خواردنەوەی مێسانۆل ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو دەبات، لە ماوەی دوو مانگدا 700 کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەشکرد پێنج هەزار و 11 کەس بەهۆی ئەو خواردنەوەیە، ژەهراوی بوون.
کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە "تەنیا لە نەخۆشخانەکان 525 کەس بەهۆی خواردنەوەی ژەهراوی کحولی مێسانۆل، لە 20ی مانگی شوباتەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "پێنج هەزار و 11 کەس بەهۆی ئەو خواردنەوەیە ژەهراوی بوون"، هەروەها حوسەین حەسەنیان، راوێژکاری وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاندووە "200 کەسی دیکە لە دەرەوەی نەخۆشخانە بەهۆی خواردنەوە ژەهراوییەکە گیانیان لەدەستداوە".