عیراقی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق هەڵکشا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق هەڵکشا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 70 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی  عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  هەزار و 928 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 70 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە  و 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، هەزار و 928 کەس تووشبوون و هەزار و 319 کەس چاکبوونەتەوە و 90 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan