کوردستانی
بکوژی پێشمەرگەکەی پیرەمەگروون خۆی رادەستکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگروون رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی هەمان مادەی یاسایی راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەخڕەی زێوێ سەربەناحیەی پیرەمەگرون دوو پێشمەرگە دەبێت بەشەڕیان، لە ئەنجامدا یەكێكیان بەناوی تۆمەتبار (ب، م، أ) بەچەكی جۆری دەمانچە فیشەكێک دەنێت بەوی تریانەوە بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن 44 ساڵ و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەكانی تاوان و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون بۆ شوێنی رووداوەكە، دەستكرا بە لێكۆڵینەوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراو دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی".
ئەوەشی خستەڕوو " چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکە تۆمەتبار خۆی ڕادەستی شوێنی کارەکەی کردو دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییان کراوە و لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی هەمان ماددەی یاسایی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
ب ح

بیروڕا