جیهانی

ترەمپ: لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەكەین

مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، دەستدەكەین بە لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دەبوو چین ئەو رێگرییەی بكردایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "دەبوو هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە، چین رێگری لێبكردایەو بەو شێوەی ئێستا بڵاونەبوایەتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمریكا دەست دەكات بە لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەمریكا رازی نابێت".

باسی لەوەشكردووە "ئێستا ڤایرۆسەكە بەهەموو جیهان بڵاوبووەتەوە، لە سەرەتاوە دەتوانرێ ئەو رێگریە بكرێت، بەڵام ئەمریكا لێكۆڵینەوەی خۆی دەكات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان