ئابووری
چوار دەوڵەتی خاوەن ئابووری بەهێز مامەڵەكردن بە دۆلار رادەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێكخراوی شەنگەهای بۆ هاوكاری كە ئەندامەكانی لە هەشت وڵاتێك پێكهاتووە و سەرەكیترینیان چین و روسیا و هیندستانن، بڕیارێكیان دەركردووه بۆ پشت بەستن بە پارەی ناوخۆی وڵات و وازهێنان لە مامەڵەكردن بە دۆلار.
بەپێی راپۆرتێكی سایتی ئیندیپێندیتی عەرەبی، ئەو هەشت وڵاتە رێككەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرهەمهێنانی دووانەیی، بەبێ بەكارهێنانی دۆلاری ئەمریكی.
ئەو رێكخراوە ئەو بڕیارەيان لە كاتی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لە مۆسكۆی پایتەختی رووسيا داوە بەسەرۆكایەتی رووسیا.
پێشنیاریەكە لە لایەن رووسیاوە دراوە بە تەواوی ئەو وڵاتانە كە لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان ئیش دەكەن بۆ پشتبە خۆ بەستنیان بە دراوی نیشتمانی خۆیان و كارنەكردن بە دۆلار.
رێكخراوی شەنگەهای بۆ هاوكاری یەكێكە لە گەورەترین رێكخراو لە جیهاندا لە رووی جوگرافی و سێیەمینە لە پێنج قاڕەكەی ئۆراسیا و نزیك دەبێتەوە لە نیوەی دانیشتوانی جیهان، كە لە چین و رووسیا و هیند و توركیا كە خاوەنی دەوڵەتی ئابووری گەورەو بەهێزن.