جیهانی

بەڕێوەبەرى یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی خێرا خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرى یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی خێرا خۆی كوشت
مەودا میدیا-

دوایی دووجار تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەری یەكێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی خێرا لە وڵاتی ئەمریكا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، باوكی ئەو كچەش دەڵێت "پێشتر هۆشداریمدا كە ئەگەر بەبێ كار بمێنێتەوە هەوڵی خۆكوشتن دەدات".

بەپێی راپۆرتێكی ئیندیپێندتی بەریتانی، لەسەر زاری فیلیپ برین، باوكی پزیشكەكە راگەیاندووە"لۆرنا برین، خانمە پزیشكەكەی بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گیان لە دەستدان كە لە كاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بینیویەتی، خۆی پێی نەگیراوە و خۆی كوشتووە".

دەشڵێت "كچەكەم لە كاتی پشوودا بووە، كە تەنیا بووە لە ماڵەوە، ئامۆژگاریمكردووە كە ئەگەر بەبێ كار بەو شێوەیە بمێنێتەوە خۆی دەكوژێت".

بەپێی قسەی باوكی "خانمەكەم تووشی كۆرۆنا بووە و دوای 10 رۆژ لە پشوو، گەڕاوەتەوە بۆ سەر كارەكەی، بەڵام دوای گەڕانەوە بۆ كاركردن، جارێكی تر پشكنینی بۆ دەكرێتەوە و دەردەكەوێت هێشتا چاكنەبوەتەوە لە ڤایرۆسەكە، بۆیە هاوڕێكانی داوایان لێكردووە بگەڕێتەوە و درێژە بە پشووەكەی بدات، لە ئێوارەی 26ی نیسان، لە شاری شارلۆتس فیڵ لە ویلایەتی ڤێرجینیای خۆی كوشتووە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان