ئەدەب و هونەر

ئەستێرەیەكی بۆڵیوود کۆچی دواییکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەستێرەیەكی بۆڵیوود کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا_سۆما خالید

ئەکتەرێكی ناوداری سينەماى بۆڵیوود لە تەمەنی 53ساڵی لە نەخۆشخانەیەكى شاری بۆمبای هیندستان کۆچی دوایی کرد، هۆكاری مردنەكەشی بۆ نەخۆشی دەگەڕێتەوە و ناوبراو لە چەند فیلمێكدا رۆڵی سەرەكی گێڕاوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی گاردن، "عرفان خان ئەکتەری ناوداری بۆڵیوود و سینەمایی نێودەوڵەتی، لە تەمەنی 53ساڵی بەهۆی نەخوشیەوە لە نەخۆشخانەی شاری بۆمبای وڵاتەكەی کۆچی دوایی کرد". 

ناوبراو بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی کردووە، لەوانە،  فیلمی میلوێنری راغە نشین، دنیای ژوراسیک چەند فیلمێكی تر، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە و لە فیلمی میلیۆنێر زاغەنشین ناسرا، پاشان لە فیلمی هیندی بەناونیشانی گرنگی خۆم، رۆڵی بینی بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا فیلمەکە راگیرا و تەواو نەکرا".

عرفان خان، ئەکتەری ناوداری بۆڵیوود لە ساڵی 1967 لە شاری جیپوری هیندستان لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵیەوە گرنگی بەکاری شانۆیی داوە و لەچەند درامای تەلەفزیۆنی بەشداری کردووە  و لەساڵی 2002 بەشداری یەکەمین فیلمی سینەمایی کردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان