کوردستانی

مەودا میدیا دواین زانیارییەکان سەبارەت بە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا دواین زانیارییەکان سەبارەت بە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بڵاو دەکاتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

رۆژی 21ی کانونی یەکەمی 2019 یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەسیتکرد بە کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکەی ئەمڕۆش ماوەی سێ رۆژە کۆنگرە بەردەوامە و بڕیارە ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵببژێرێت.

مەلا یاسین، وتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند ‌"سەرجەم ئامادەکارییەکان کراوە ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 دەست دەکرێت بە دەنگدان بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی".

مەلا یاسین سەبارەت بە دواکەوتنی دەنگدانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ ئەمڕۆ وتی "دوێنێ چەند کارێک مابوو تەواو بکرێت و بۆ ئەمڕۆش سەرجەم کارەکان تەواو بووە دەنگدان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە 400 کاندید هەیە بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی کە 121 ئەندام هەڵدەبژێرێت و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە دەنگیان پێ دەدرێت کە 1000 ئەندام دەبن".
Qaiwan
Qaiwan