کوردستانی
داوادەكرێت كورد خزمەتی سەربازی ناچاریی جێبەجێ بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەكی سیاسی كورد چەند پێشنیازێك ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت"كاتی ئەوەیە خزمەتی سەربازی ناچاری پەیڕەو بكەن".
د.یادگار عەلی، مامۆستای زانكۆ و شارەزای سیاسی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لەوە كردووە" كاتی ئەوەیە هەسەدە بە رەسمی رایبگەیەنێت لەگەڵ چركەساتی هێرشی رژێمی درندەی دیمەشق و سوپای توركیا كۆتایی بە رێكەوتنی 10ی ئازار دێت و داواكارییەكانی لە لامەركەزییەتی ئیداریی بۆ جیابوونەوەی تەواوەتی لە سوریا هاوشێوەی داواكاریی دەروزەكان بگۆڕێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات"كاتی ئەوەیە كورد كارتی بەرەڵاكردنی هەزاران تیرۆریستی داعش و خێزانەكانیان لە زیندان و كامپەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا بەرەو سنورەكانی ژێردەسەڵاتی دیمەشق و عیراق و توركیا و ئوردن بەرزبكاتەوە و واز لە سیاسەتی بەرگرییكردن لە خۆی بهێنێت و بە هەموو توانای كار بۆ ئاڵۆزكردنی باری ئاسایش و سەقامگیریی لە سنوری حكومەتی دیمەشق بكات".
دەشڵێت"كاتی ئەوەیە هەسەدە هەڵمەتی بەسەربازیكردنی ناچاریی بۆ دانیشتووانی ژێردەسەڵاتی رابگەیەنێت و دەرگای وەرگرتنی چەكداری خۆبەخش لە عیراق و توركیا و وڵاتان بكاتەوە و بە رەسمی پەیوەندی سیاسیی، دیبلۆماسیی، ئابووریی، كولتووریی و سەربازیی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل ببەستێت و داوای پارێزگارییان لە كۆمەڵكوژی لێبكات ".
ئ پ
بیروڕا


